هەواڵ
چاڵدران: ئازادکرانی باوک و کوڕێکی ١٦ ساڵان بۆ ماوەیەکی کاتی بە دانانی بارمتە
12:10 - 6/12/2021
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، باوک و کوڕێکی ١٦ ساڵان بە دانانی بارمتەی زیاتر لە میلیاردێک لە بەندیخانەی چاڵدران بۆ ماوەیەکی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
رۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٥ی دیسەمبری ٢٠٢١)، باوک و کورێک خەڵکی چاڵدران بە ناوەکانی "محەممەد خالیدی" و کوڕەکەی "ئەحمەد خالیدی" تەمەن ١٦ ساڵ پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەیەکی قورس و هەر کامەی ٦٠٠ میلیۆن تمەن لە بەندیخانەی چاڵدران بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە کوردە ٢ مانگ لەوەپێش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئیران بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیشیاندا لە هەموو مافێکی یاسایی خۆیان وەک بوونی پارێزەر و... بێبەش کرابوون.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن
- گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە
- ورمێ ؛ دامودەزگا ئەمنیەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراو دەکەن