ئامار
ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە پارێزگاکانی کوردستان (مانگی ئاگۆستی ٢٠٢١)
03:30 - 5/9/2021
هانا: ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، مانگانە ئاماری پێوەندیدار بە بەشە جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئیران کۆدەکاتەوە. لەوانەیە ئەم ئامارە بە هۆی کەشی زاڵ بە سەر ئێران و کوردستاندا و نەبوونی ئازادی هەڵسووڕانی ڕێکخراو و ئەنجومەنەکانی مافی مرۆڤ، لەوانەیە ئامارێکی تێروتەسەل نەبێ و هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە خۆ نەگرێ. بەڵام بە هەوڵی هاوکارانی هانا لە ناوخۆی کوردستان و کۆکردنەوەی راپۆرتەکان لەلایەن ناوەندی ئاماری هاناوە، ئەم راپۆرتە ئامادە کراوە و بڵاوی دەکەینەوە.
لەم بەشەدا، ئاماری پێوەندیدار بە قۆڵبەست کراوان و دەستبەسەر کراوان، سێدارە، کوژران و بریندار کردنی کۆڵبەران، رووداوەکانی شوێنی کار پێوەندیدار بە کرێکاران، تەقینەوەی مین و خۆکوژییەکان لە پارێزگاکانی کوردستان پێشکەشتان دەکرێ.
مانگی ئاگۆستی ٢٠٢١
قۆڵبەستکراو و دەستبەسەرکراوان:
٣١ کەس دەستبەسەر کراون کە ٣٠ کەسیان پیاو کەسێکیش ژن بووە. لە کۆی گشتی دەستبەسەر کراوان، ٢٣ کەسیان لە پارێزگای ورمی، ٦ کەسیان لە پارێزگای سنە، کەسێک لە پارێزگای کرماشان و کەسێکیش لە پارێزگای ئیلام.
سێدارە:
کەسێک لە کرماشان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دراوە.
ئایین:
کەسێک لە کرماشان بە تۆمەتی چالاکی ئایینی دەسبەسەر کراوە.
کۆڵبەر:
٢٣ کۆڵبەر بریندار بوون.
٤ کۆڵبەر کوژراون.
لە کۆی ٢٧ کەس کۆڵبەری کوژراو و بریندار، ١٤ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران پێکراون و بریندار بوون و ٩ کەسیش لەو کۆڵبەرانە بە هۆی رووداوی سروشتی، بەربوونەوە لە چیاکان، وەرگەڕانی ماشین بریندار بوون. هەرەوەها لە کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت گیانی لەدەستداوە و ٣ کۆڵبەریش بە هۆی وەرگەڕانی ماشین و رووداوی هاتوچۆ.
کرێکار:
پێنج کرێکار لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە.
مین:
٢ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە،
کەسێکیش بە هۆی تەقینەوەی بریندار بووە.
خۆکوژی:
١٥ کەس بە هۆی خۆکوژی گیانیان لەدەستداوە.
زۆربەی خۆکوژییەکانی مانگی ئاگۆست لە پارێزگای کرماشان بووە کە ژمارەکەی ٩ کەس بووە. ٤ کەس لە پارێزگای ورمێ و ٢ کەسیش لە پارێزگای سنە بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
03:50 - 5/9/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- راپۆرتی ئاماری لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤی شارۆمەندانی کورد سەبارەت بە نارەزاییەکانی ساڵی رابردوو لە کوردستانی ئێران
- توووێژی "د. هادی ڕەسووڵزادە"، وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەبارەت بە ئاماری کەمووکوڕیەکانی مافی مرۆڤ، لەگەڵ کەناڵی کوردستان نیوز.
- ئاماری بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران – ژولای ٢٠٢٢
- ئاماری بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان – مەی ٢٠٢٢
- راپۆرتی مانگانەی "هانا" لە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان – (ئاپریلی ٢٠٢٢)