ئامار

ڕاپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢١

08:42 - 2/9/2021

ڕاپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢١

هانا: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، مانگانە ئاماری پێشێلکارییەکانی ماڤی مرۆڤ لە کوردستاندا کۆدەکاتەوە و ڕایدەگەێنێ. بە هۆی نەبوونی ئازادیی ڕاگەیاندن و دەستڕانەگەیشتنی ئازاد بە ناوخۆی کوردستان، هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەم راپۆرتەدا ڕەنگ ناداتەوە، بەڵام ئەوپەڕی هەوڵ و کۆششی هاوکارانی هانا لە ناوخۆی ئێران لەخۆ دەگرێ.



لەم بەشەدا، ئاماری دەستبەسەرکران، حوکمی سێدارە، کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران، ڕووداوی شوێنی کار، تەقینەوەی مین و خۆکوژییەکان دەخرێتە بەرچاوی خوێنەران.
لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢١دا بەگوێرەی ئەم راپۆرتە ٣١ کەس دەستبەسەر کراون. ئەم ڕێژەیە ٢٠ پیاو و یەک ژن لەخۆ دەگرێ و ١٠ کەسەکەی دیکە لاون. 
لە کرماشان کەسێکی تاوانبار بە قەتڵ، قەساس و لە سێدارە دراوە. 
٢٢ کۆڵبەر کۆڵبەر بریندار بوون.
٤ کۆڵبەر کوژراون.
٥ کرێکار بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانیان لەدەست داوە.
کەسێک بە هۆی تەقینەوەی مین تێداچووە.
١٥ کەس خۆکوژیان کردووە. 
لە کۆی دەستبەسەرکراوان، ٢١ کەس لە پارێزگای ورمێ، ٩ کەس لە پارێزگای سنە و یەک کەسیش لە پارێزگای کرماشان بووە. 
لە کۆی ڕێژەی خۆکوژییەکان، زۆرینەی لە پارێزگای کرماشان بووە کە ژمارەکەی ٩ کەسە، ٤ کەس لە پارێزگای ورمێ و ٢ کەسیش لە پارێزگای سنە بوون. 
لە کۆی ڕێژەی کوژراو و بریندار بوونی کۆڵبەران، ١٤ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوون. ٩ کۆڵبەریش بە هۆی راوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی حکومەت ماشێنەکەیان وەرگەڕاوە یا لە کەل و کەژ و شاخەکان بەربوونەوە. 
یەک کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران کوژراوە و سێ کەسیش بە هۆی رووداوی رێگاوبان گیانیان لەدەستداوە. 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 

08:45 - 2/9/2021 نوێ کراوەتەوە.