هەواڵ
کرماشان: سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر شارۆمەندێکی پاسەوانی ژێنگەدا
02:23 - 12/11/2021
هاوکارانی هانا رایانگەیاند، "بروومەند نەجەفی" پاسەوانی ژینگە خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی قەتڵ سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. ئەم شارۆمەندە لە "مانگی جۆزەردانی ۱۳۹۹"دا لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ کەسانێک کە بە نیازی راوی نایاسایی لە ناوچەی بێستون بوون، راوچییەکی کوشتووە.
جێگایی ئاماژەیە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر ئەم شارومەندەدا لە لایەن لقی سێی دادگای تاوانەکانی پارێزگای کرماشان دەرکراوه.
شایانی باسه ڕێکخراوی پاڕاستنی ژینگە لە کاردانەوەیەکدا بەم هەواڵە رایگەیاندووە، لە گشت ڕیگا یاساییەکانەوە بەدوای بارودۆخی ئەم ژینگە پاڕیزەدا ئەچن.
02:26 - 12/11/2021 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی دوو شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکان
- کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە
- هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی کەیهان سلێمانی لە کرماشان
- جیبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی خەڵکی کرماشان لە زیندانی هەمەدان
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج