هەواڵ

کرماشان: شارۆمەندێکی کورد لە سێدارە درا 

07:09 - 13/10/2021

کرماشان: شارۆمەندێکی کورد لە سێدارە درا 

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین، دوێنێ سێشەممە ٢٠ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە دراوە. 


ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محەممەد لەتیفی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سەلاتین" لە ناوچەی فیرووزاباد راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست واتە قەتڵی عەمد لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و سەرئەنجام دوێنێ سێشەممە ١٢ی رەزبەر سزای سێدارەی ئەم شارۆمەندە جێبەجێ کراوە. 
 

 

07:11 - 13/10/2021 نوێ کراوەتەوە.