هەواڵ

کرماشان: شارۆمەندێکی کورد لە شەقامەکان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لەدەستدا 

06:13 - 4/12/2021

کرماشان: شارۆمەندێکی کورد لە شەقامەکان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لەدەستدا 

هانا: رۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٣ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی بێ ماڵ و حاڵ لە شەقامەکانی کرماشان و لە ناو کارتۆندا بە هۆی سەرما و سۆڵەوە رەقهەڵاتووە و گیانی لەدەستداوە. 


بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "جەبار رۆستەمی" تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی رەوانسەر لە شەقامەکانی کرماشان بە هۆی سەرمای زۆر گیانی لەدەستداوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو زیاتر لە چەند مانگ لە شەقامەکانی کرماشان بێ سەرپەنا بووە و شەوانەش هەر لە سەر شەقامەکان و لە کارتۆندا خەوتووە.

شایانی باسە، ناوەندەکانی دەسەڵات و حکومەتیش هیچ جۆرە هەوڵێکیان بۆ دابینکردنی سەرپەنایەک بۆ ئەم شارۆمەندە نەداوە. 
 

06:14 - 4/12/2021 نوێ کراوەتەوە.