هەواڵ

ئیلام/لە سێدارەدانی دوو شارۆمەندی کورد لە ئیلام

10:41 - 19/1/2022

ئیلام/لە سێدارەدانی دوو شارۆمەندی کورد لە ئیلام

هانا:سەرلەبیانی رۆژی چوارشەمە"۱۹ژانوییەی ۲۰۲۲"دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی"حامد مەنوچێهری و سوبحان شۆهاتی"لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دران.

هاوکارانی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە لایەن هاوکارانی هاناوە بە دەستمان گەیشتوە سەرلەبیانی رۆژی چوارشەمە ١٩ی ژانویەی ٢٠٢٢ دوو هاووڵاتی کە ناوەکانیان لەسەرەوە هاتوە لە بەندیخانەی ئیلام بە تومەتی کووشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دران.