هەواڵ

بانە: بریندار بوونی شارۆمەندێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی سەر سنوور 

01:21 - 22/1/2022

بانە: بریندار بوونی شارۆمەندێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی سەر سنوور 

هانا: رۆژی هەینی ١ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢١ی ژانوییەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنوور بریندار بووە. 


هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردووین، ناوی ئەم شارۆمەندە "وریا حسێنی" تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی بانەیە. بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی حکومەت لە هەنگی سەر سنوور لە "کەریماوای" نزیک بانە کەوتوونە شوێن ماشێنی کاسبکارێک و راویان ناوە و "وریا حسێنی"ش ماشێنەکەی خۆی لە قەراخ جادە راگرتووە و دابەزیوەتە خوار و هێزەکانی حکومەتیش تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا گولـلەیەک بەر شانی کەوتووە و ٣ گوللـەش لە پشتی دراوە و بە توندی بریندار بووە. 
شایانی باسە ناوبراو بۆ چارسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیوبی" بانە کراوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە بێ هۆشە و وە ئاگا نەهاتووەتەوە. 
 

01:27 - 22/1/2022 نوێ کراوەتەوە.