هەواڵ

بۆکان: دەستبەسەرکردنی شارۆمەندێک بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی 

12:42 - 26/1/2022

بۆکان: دەستبەسەرکردنی شارۆمەندێک بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی 

هانا: رۆژی سێشەممە ٥ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٥ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی رەوانەی بەندیخانەی بۆکان کراوە. 


ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "چیا ئاقابەیگ پوور" خەڵکی ئاوایی "رەحیم خان" لە ناوچەی بۆکان راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆی بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کرابوو. دواتر ئەم شارۆمەندە پاش زیاتر لە مانگێک دەستبەسەرکران رۆژی دووشەممە ١٥ی خرمانان بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. 

بەپێی ئەم راپۆرتە "چیا ئاقابەیگ پوور" لەلایەن دادگای "شۆڕش"ی بۆکانەوە بە تۆمەتی "پڕپاگەندە لە دژی نیزام و بە لایەنگری لە حزبێکی کوردی نەیاری حکومەتی ئێران" سزای ساڵێک و ٢ مانگ بەندکران و ٧٠ شێللاق و دانی ٣٠ میلیۆن تەمەنی بە سەردا سەپاوە. 
 

01:04 - 26/1/2022 نوێ کراوەتەوە.