هەواڵ
بۆکان: گواستنەوەی شارۆمەندێک بۆ بەندیخانە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی
01:03 - 20/1/2022
هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (١٩ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێک بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزایەک کە لەلایەن دادگاوە بەسەریدا سەپابوو بۆ بەندیخانەی بۆکان گوێزراوەتەوە.
هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "شەمزین محەممەدی" خەڵکی ئاوایی "ئاڵیکەند" لە ناوچەی بۆکانە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی شەممە (٢٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ) لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لەلایەن قازی "پەیمان رۆستەمی" پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
شایانی باسە، "شەمزین محەممەدی" رۆژی ٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست و بە مەبەستی لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ورمێ کرابوو و دواتر گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان.
01:13 - 20/1/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی حەسەن کاکەیی هونەرمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان