هەواڵ
دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان
03:29 - 24/1/2022
هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (١٩ی ژانوییەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "ئارش محەممەدی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "نجێ" لە ناوچەی سنە راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە هەرێمی کوردستان و لە سلێمانی خەریکی کرێکاری بووە و لە کاتی گەڕانەوەدا لە سنووری "باشماخ" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکومەت لە سنە کراوە.
03:35 - 24/1/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە