هەواڵ
سلێمانی: گیانلەدەستدانی کرێکار و چالاکێکی سیاسی خەڵکی سەوڵاوا
01:07 - 20/1/2022
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٢٠ی ژاونوییەی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی خەڵکی "سەوڵاوا" لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "عەلی مرادی" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا راگەیەندراوە. ناوبراو چالاکی سیاسی بووە و بە هۆی هەڵسووڕانی سیاسییەوە پێشووتر لەلایەن دادگاکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
"عەلی مرادی" پاش ١٣ ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتە مەرەخەسی پێدرابوو و ئەویش لەو دەرفەتەدا لە کوردستانی ئێران هەڵاتبوو و هاتبووە کوردستانی عێڕاق. ناوبراو بۆ دەستەبەر کردنی بژیوی ژیانی لە هەرێمی کوردستان خەریکی کرێکاری بوو. بەداخەوە بە هۆی وەستانی دڵەوە، لە گەڕەکی "رزگاری" لە سلێمانی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە رەوانەی پزیشکی داد لە سلێمانی کراوە.
04:05 - 21/1/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد پاش بانگ کران بۆ دادگای گشتی و شۆرشی سنە
- دۆزینەوەی تەرمی کرێکارێکی خەڵکی بۆکان پاش ماوەیکی زۆر بێ سەروشوێن بوون لە شاری کەرەج !
- هەوڵی تیرۆر کردنی سۆهراب رەحمەتی چالاکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
- سەقز گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی تەزووی کارەبا