هەواڵ

سنە: سەپاندنی ساڵێک بەندکران بە سەر مرێم سادقی چالاکی بواری ژنان

09:28 - 18/1/2022

سنە: سەپاندنی ساڵێک بەندکران بە سەر مرێم سادقی چالاکی بواری ژنان

هانا:رۆژی دووشەمە(۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۰ــ ۱۷ی ژانوییەی ۲۰۲۲)"مەریەم سادقی چالاکی مافی ژنان وئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕیکخراوە کڕێکاریەکان بە تومەتی چالاکی پروپاگەندە دژی حکومەتی ئیران لە لایان قازی سەعیدی لە دادگایی ئینقلابی شاری"سنە"بە یەک ساڵ حەپسی هەڵپەسێردراو مەحکوم کرا.


شایانی باسه:مەریەم سادقی لە برواری"۲۳ی ئوکتۆبری ۲۰۲۱"لە لایان هێزە ئەمنییە کانی ئەم شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی نەیاری حکومەتی ئیران,چالاکی دژی نیزامی ئیران لە تۆرە کومەلایەتیەکان,بەشداریی کردن لە بۆنەو  کۆبونەوەی رۆژی جیهانی ژنان, پاش ١٢ رۆژ لە دەستبەسەرکرانی  لە ژووری تاکەکەسی لە ئیتلاعاتی شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

10:32 - 18/1/2022 نوێ کراوەتەوە.