هەواڵ
سنە: ئازادکرانی شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە
03:27 - 24/1/2022
هانا: رۆژی یەکشەممە ٣ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٣ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاند، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "فەرهەنگ عەیوەزی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "تەنگیسەر" لە ناوچەی سنەیە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەت، لە ماڵەکەی خۆی بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو. ئێستاش پاش ٤٣ رۆژ دەستبەسەر کران لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکومەت لە سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
03:32 - 24/1/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە