هەواڵ

سەوڵاوا/مەرگی گوماناوی کڕێکارێکی کورد 

11:08 - 19/1/2022

سەوڵاوا/مەرگی گوماناوی کڕێکارێکی کورد 

هانا:بە پێی راپۆڕتی هاوکارانی هانا,کڕێکارێکی کورد خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی"عادل ئەختەر سەمەر"بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

هانا:بە پێی راپۆڕتی هاوکارانی هانا,کڕێکارێکی کورد خەڵکی سەوڵاوا, بە ناوی"عادل ئەختەر سەمەر"بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ڕووداوەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی عادل ئەختەر سەمەر لە دەوروبەری کاتژمێر ١٢ی شەوی رابوردوو لە  کێڵگەیەکی پەلەوەری لە گوندی ئیبراهیم ئاوا (گورگەیی) ی شاری سەوڵاوا ڕوویداوە.  جێی تێبینییە عادل ئەختەر سەمەر خەڵکی گوندی ڕۆار و خزمێکی سۆران ئەختەری سەمەر تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی ڕوار بوو کە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ لە کوسەلان هەورامان ڕفێندرا و دواتر بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا

11:50 - 19/1/2022 نوێ کراوەتەوە.