هەواڵ
شنۆ: دەستبەسەرکرانی ٤ شارۆمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
08:46 - 25/1/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٣ و ٤ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٣ و ٢٤ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، چوار شارۆمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی شنۆ دەستبەسەر کراون.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی یەکشەممە ٣ی رێبەندان دوو شارۆمەندی کورد لە شوێنی کارەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "ئاسۆ شێخە" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "چەشمە گۆل" لە ناوچەی شنۆ و هەروەها "مراد ساعی" تەمەن ٢٧ ساڵ و نیشتەجێی گەڕەکی "رەحیماوا"ی شنۆ راگەیەندراوە.
هەروەها رۆژی دووشەممە ٤ی رێبەندان شارۆمەندێکی تر بە ناوی "سیامەند خارەزم" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵكی ئاوایی "ئاڵیاوێ" لە ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "یوسف ئەمینی" خەڵکی ئاوایی "گورگاوێ" لە ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە بە هۆکاری نەزانراو و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراون.
08:52 - 25/1/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار
- دەستبەسەر کران و راگوێزانی ٦ شارۆمەندی کورد بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکرانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندی شنۆ