هەواڵ

مەریوان/نوقم بوونی ۲ پەنابەری کورد لە ئاویی یونان 

11:56 - 15/1/2022

مەریوان/نوقم بوونی ۲ پەنابەری کورد لە ئاویی یونان 

هانا:بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا"رۆژی پێنج شەمە ۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۰ــ ۱۲ی ژانووییەی ۲۰۲۲"دوو پەنابەری کوردلە ئاویی یونان نوقم بوون.

هاوکارانی هانا,ناسنامەی ئەم شارۆمەندانەیان"جەلیل رەوانگەر ٣۴ساڵ تەمەن و سومەیە جامخانە ۲۸ساڵ تەمەن"خەڵکی مەریوان راگەیاند.
شایانی باسە:ئەم شارۆمەندانە به نیازی سەفەر بۆ"ئوروپا"بوون کە لە ئاویی یونان نوقم بوون.
بارودۆخی ئابووری,کێشەی سیاسی و کومەڵایەتی و زەبری کلتوور, بوە بە هۆی زیادبوونی کوچ کردنی زۆرەملێی هاووڵایەتیان لە ولاتی خویان بەرو وڵاتانی ئوروپا کە پەنابەری کورد لەم ڕیگایە روبەروی کێشەو گرفت ئەبنەوە دانەیەک لەو کێشانە نووقم بون و گیان لە دەستدانە لە زریاکان کە شارۆمەندان روبەرووی ئەبنەوە.