هەواڵ

نەوسوود: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

12:39 - 26/1/2022

نەوسوود: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی سێشەممە ٥ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٥ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود بریندار کراوە. 


هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "میلاد رۆستەمی" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "حەشمیر" لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی راگەیاندووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود بە بێ ئاگادار کردنەوە و دەنگدان تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا "میلاد رۆستەمی" پێکراوە و گوللـەیەک بەر زگی کەوتووە. شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە بە مەبەستی چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە. 
 

12:59 - 26/1/2022 نوێ کراوەتەوە.