هەواڵ

کوژران و برینداربوونی لانی کەم ۱۱کۆڵبەر لە ماوەیی هەفتەی ڕابوردوودا

10:31 - 19/1/2022

کوژران و برینداربوونی لانی کەم ۱۱کۆڵبەر لە ماوەیی هەفتەی ڕابوردوودا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هانا;لە ماوەی رۆژانی رابوردوو لانی کەم ۱۱ کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە یا بڕینداربوون.

بە پێی ئەم راپۆرتە رۆژی هێنی کۆلبەڕێک بە ناوی"مێهران رەحمانی ۲۴ساڵە خەڵکی ئاوایی مەنیجەڵان"ی بانە لە سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆیی هێزەچەکدارەکانی  حکومەتی ئیران گیانی لەدەستدا.  هەروەها لە سنووری بانە ۳ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی"عوسمان رەسووڵی, هاورێ ئەحمەدی و ئیبراییم رەحمانی"بە تەقەی راستەوخۆیی هێزە چەکدارەکان بڕینداربوون.
هەروەها:لە سنووری"نەوسوود" ۳ کۆڵبەر بە ناوەکانی"حاتەمولا وەیسی"خەڵکی جوانرۆ"موحەمەدموحەمدی"خەڵکی روانسەر و"کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی سەرپێل زەهاو دوایی راوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیران بەهۆیی بەربوونەوە لە بەرزایی بڕینداربوون.
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا: دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوی"عوسمان موحەمەدی"خەڵکی "سەلاس باواجانێ" و"مەنسوور سەحرایی" خەڵکی"جوانرۆ لە سنووری"نەوسوود"بە هۆی تەقینەوەی مین بڕینداربوون.
لە دڕێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتوە,۳کۆڵبەری دیکه بە ناوی"بەهلول سەیدانی فەر,بارزان مەهینی و ئەسعەدسەیدانی فەر"خەڵکی ئاوایی"باوان"لە ناۆچەی"مەرگەوەر"ی شاری ورمێ لە ڕێگای گەراننەوه لە سنووری تورکیاـ ئیران بە هۆی بەفر و بۆران ون بوون و تائیستا هەوڵی هاووڵاتتیان بۆ دۆزینەوەی ئەم شارۆمەندانە بێ ئاکام ماوە.
 هۆی هەژاری وبێکاری شارۆمەندان بە تایبەت لە شارە کوردەواریەکان یەکێکە لە سەرچاوەکان کە شارۆمەندانی کوورد ناچاربەکاری مەترسی داریی کۆلبەری ئەکات بۆ بژێوی ژیانی خویانو خێزانیان.