هەواڵ

 "بێهنام مووساوەند" مانی لە خواردن گرتووە 

12:37 - 21/4/2022

 "بێهنام مووساوەند" مانی لە خواردن گرتووە 

هانا: رۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١، بەندکراوی سیاسی "بێهنام مووساوەند" خەڵکی نەهاوەند دانیشتووی کەرەج کە لە بەندیخانەی "رەجایی شەهر" بەندکراوە، وێڕای ئەشکەنجە و ئازار و لێدان رەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە بەڵام  بە بێ ئەوەی بهێڵن چاوی بە پزیشک بکەوێ یا چارەسەرێکی بکەن، گەڕاندوویانەتەوە بۆ زیندان. 


ناوبراو دوای گەڕانەوەی بۆ بەندیخانە، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەم دۆخەی تێیدایە مانی لە خواردن گرتووە. 

ئەم گرتە ڤیدئۆیە لەلایەن هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا"وە هاتووە، کە دەنگی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردەیە و لە سەر بارودۆخی ئێستای خۆی دەدوێ. 

12:50 - 21/4/2022 نوێ کراوەتەوە.