هەواڵ

بانە: دوو کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژران و بریندار بوون 

05:16 - 28/5/2022

بانە: دوو کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژران و بریندار بوون 

هانا: ئەمڕۆ شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٨ی مەی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە نزیک ئاوایی "کێلە" لە ناوچەی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکیش بریندار بووە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە لە ئاکامی ئەم کردەوەیەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت "ئاکۆ رەسووڵی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "قۆخەمامۆ"ی بانە گیانی لەدەستداوە و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی "ئارام محەممەدی" خەڵکی بانە بە خەستی بریندار بووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، "ئارام محەممەدی" بۆ نەخۆشخانەی بانە گوازراوەتەوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و هەروەها دۆخی تەندروستی ناجێگیر راگەیەندراوە. 

هاوکارانی هانا لەم راپۆرتەدا ئاماژەیان بەوە کردووە "ئاکۆ رەسووڵی" بە هۆی بێکاری و لە بەر نەبوونی و بە ناچار پەنای بردووەتە بەر کۆڵبەری. 
 

07:13 - 28/5/2022 نوێ کراوەتەوە.