سێدارە

بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئێعدامی ٥٩ بەندکراوی مهاباد 

12:43 - 2/6/2022

بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئێعدامی ٥٩ بەندکراوی مهاباد 

هانا: رۆژی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ هەواڵێکی دڵتەزێن مهابادی شڵەژاند. لەو رۆژەدا خەڵکی مهاباد لەگەڵ راگەیاندنێک بەرەوروو بوون کە لەلایەن فەرمانداری ئەو شارەوە بڵاوکرابۆوە. لەو راگەیاندنەدا ناوی ٥٩ کەس لە چالاکانی کورد و خەڵکی مەدەنی هاتبوو کە بە تۆمەتی لایەنگری لە حزبە کوردەکانی کوردستان گوللـەباران کرابوون. فەرمانداری ئەوکاتی مهاباد، "حەمید رەزا جەلایی‌پوور" فەرمانی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیاندنەی دابوو. زۆربەی ئەم ٥٩ کەسە لە دوو مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٦٢ یانی خاکەلێوە و گوڵان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوون. ژمارەیەک لەو ٥٩ کەسە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵدا بوو و خوێندکاری دەبیرستان (دواناوەندی) بوون. 


لە کۆبوونەوەگەلێکدا کە لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢دا لە "شووڕای بەڕێوەبەری مهاباد" بەڕێوەچووبوون، "جەلایی‌پوور" بە هاوئاهەنگی لەگەڵ "قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا" و فەرماندەی ئەوکاتی قەرارگاکە واتە "محەممەد ئیبراهیم سەنجقی " بڕیاڕ و فەرمانی سەرکوتی توند و خوێناوی دەدەن. هەروەها "ناتق نووری" وەزیری ناوخۆی ئەوکات لەم بڕیارە ئاگادار کراوەتەوە و جگە لەوانەش "مەلا حەسەنی" پێشنوێژی ورمێ و نوێنەری خۆمەینی لە ورمێ پشتیوانی لەم بڕیارە کردبوو. 
پاشان ٥٩ کەس لە لاوانی بەندکراوی مهاباد دەگوازنەوە بۆ تەورێز و لە دادگایەکی چەند خولەکیدا لە بەندیخانەی تەورێز هەموویان سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاندن و پاشان گوللـەبارانیان کردن. هەواڵی گوللـەباران کردنی ئەم شارۆمەندانە لە رۆژی ١٢ی جۆزەردان و لە بەرنامەیەکی لە پێشدا داڕێژراو رادەگەیەنن. 

گوللـەباران کردنی ئەم شارۆمەندانە لە هەلومەرجێکدا بوو کە پاش بەڕێوەچوونی سزاکەیان، نامەی ئازادکرانی بەشێکیان لەلایەن ناوەندەکانی حکومەتەوە دەرکرا. 

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لەلایەن حکومەتی ئیسلامی ئێران و ناوەندە ئەمنی و قەزاییەکانییەوە هەر لە سەرەتای دەسەڵاتی ئەم حکومەتەوە دەستیپێکرد و ماوەی ٤٣ ساڵە مافەکانی خەڵکی کورد لە کوردستان بە هەموو جۆرێک پێشێل دەکا. ئێعدامی ئەم ٥٩ شارۆمەندە کوردە لەوپەڕی نادادپەروەریدا لە دادگایەکی چەند خولەکیدا بەڕێوەچوو کە پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ بوو. 

ناوی ئەم ٥٩ کەسە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١- غوڵامڕەزا بارزی 
٢- حەسەن جیهانیان 
٣- عەلی بانەییان 
٤- محەممەد عەلیاڵی 
٥- محەممەد ئەمین سەفا 
٦- هومایون نیلووفەری 
٧- مەحموود ریزی 
٨- محەممەد حسێنی 
٩- عەباس حسێن‌پوور 
١٠- کازم خاتوونی 
١١- عەلی مەزنە 
١٢- عەبدوڵڵا تەحریان 
١٣- رەحمان رەحیمی 
١٤- عەلی گوڵپەرست 
١٥- مستەفا عیسمەتی 
١٦- خالەق بارزانی 
١٧- یۆسف ئەیازی 
١٨- کەماڵ چاوشینی 
١٩- حەسەن رەحمانییان 
٢٠- خالید رەحیم ئازەر  
٢١- خالید سەفایی 
٢٢- سەید ئیبڕاهیم ئەحمەدی 
٢٣- محەممەد مەسعودی 
٢٤- محەممەد ئەبووبەکری 
٢٥- وەفا ئەلیاسی 
٢٦- مەنسوور جیناحی 
٢٧- محەممەد ئەمین ئەحمەدی 
٢٨- محەممەد سەلیمی 
٢٩- فەریدوون شەنگە 
٣٠- عەلی بازیان 
٣١- خدر رەنگین 
٣٢- ئەبووبەکر شوکری 
٣٣- ئینشاڵڵا نادری 
٣٤- هەژار کەریمی 
٣٥- کەماڵ کەریمی 
٣٦- کەریم رەحیمیان 
٣٧- یوسف حەبیب پنا 
٣٨- محەممەد فاڕوق بازیار 
٣٩- ئیبڕاهیم ئەمینی 
٤٠- ساڵح مام براییمی 
٤١- شەکری نادری 
٤٢- مستەفا فەقری 
٤٣- عەلی غەوارە 
٤٤- عەلی سەلاحی 
٤٥- مەلا حەسەن لاجوەردی 
٤٦- سولەیمان حەسەن زادە 
٤٧- یۆسف حەسەن زادە 
٤٨- کەریم کاوە 
٤٩- سەید مەحموود سەید مەحموودی 
٥٠- حامید مەحموود کەندوو 
٥١- حسێن کەڵهوڕی 
٥٢- عەباس یۆسفی 
٥٣- سیامەک سەقزی 
٥٤- عەلی ئابادە 
٥٥- کامڕان زاهیر حەجازی 
٥٦- ساڵح فەرهوودی 
٥٧- مەقسوود مەحموودی 
٥٨- ئەحمەد کەڕووبی 
٥٩- رەحمان خدرپوور 

ئەم وێنەیە لە سەرەوەیە، وێنەی گوللـەبارانی بەندکراوانی سیاسی سنەیە لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە لە ساڵی ١٣٥٨

01:00 - 2/6/2022 نوێ کراوەتەوە.