هەواڵ

بانە: ئازادکرانی پێنج چالاکی پیشەیی بە دانانی بارمتە 

11:37 - 18/6/2022

بانە: ئازادکرانی پێنج چالاکی پیشەیی بە دانانی بارمتە 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، پێنج کەس لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری کە لە رێکەوتی ٦ی گوڵانی ١٤٠١ەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.  


ناوەی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١. پەروین عەبدوڵڵاپەنا 
٢. رەحمان (عومەر) سولەیمانی تەمەن ٥٧ چالاکی کرێکاری 
٣. سەعید محەممەدی تەمەن ٤١ ساڵ و چالاکی کرێکاری 
٤. فوئاد فاڕوقی بەندکراوی سیاسی دێرین 
٥. فاتح مەجیدی تەمەن ٦٤ ساڵ مامۆستای دەرکراو 

بەپێی ئەم راپۆرتە، هەر کام لەم شارۆمەندانە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. 

ئەم پێنج بەندکراوە رێکەوتی ٦ی گوڵانی ئەمساڵ وێڕای ٣ کەسی تر لە چالاکانی پیشەیی بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوون. 

شایانی باسە لە ماوەی بەندکرانیاندا مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و مافی بوونی پارێزەریانی پێ نەدراوە و لە مافی سەرەتایی هەر بەندکراوێک بێبەش کراون. 


 

11:44 - 18/6/2022 نوێ کراوەتەوە.