هەواڵ
بانە: سێ کۆڵبەر دەستبەسەر کراون
02:20 - 20/6/2022
هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران سێ کۆڵبەریان لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە دەستبەسەر کردووە.
ناوی ئەم کۆڵبەرانە بەم جۆرەی خوارەویە:
پارسا ئیبڕاهیمی تەمەن ١٦ ساڵ
عەبدوڵڵا حەقانی
عەتا محەممەدی خەڵکی سەقز
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەم سێ کۆڵبەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە گیراون و ئەشکەنجە و ئازاری زۆریش دراون. پاشان هەرسێکیان بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکومەت لە بانە گواستووەتەوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە.
02:34 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.