هەواڵ
بانە: هێزەکانی حکومەت کۆڵبەرێکیان بریندار کرد
02:18 - 20/6/2022
هانا: رۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت ئیسلامی ئیران بریندار بوو.
ناوی ئەم کۆڵبەرە "کیانووش لوتفی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بانە راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوە کەوتووەتە بەر تەقە و دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەت و لە ئاکامدا پێکراوە و بریندار بووە.
شایانی باسە، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری برینەکانی رەوانەی ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکانی بانە کراوە.
02:30 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.