هەواڵ

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

01:36 - 22/6/2022

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی ژوئەنی۲۰۲۲، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەروەر ڕەستگار" تەمەن ۲٤ساڵ کوڕی کەریم خەڵکی ئاوایی "سەردۆش" ی "مەریوان" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور بریندار بووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ناوبراو لە سنووری دۆڵەبی مەریوان لە لایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت دراوەتە بەر گولەو لە ئاکام دا قاچی بریندار بووە. شایانی باسە بۆ چارەسەری برینەکەی ئەم کۆڵبەرە کوردەیان بۆ نەخۆشخانەی فەجر ی مەریوان گواستوەتەوە و تا ئێستا بارو دۆخی تەندرووستی ئەم شارۆمەندە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نادیارە.