هەواڵ
سنە: ئازادکرانی کیومەرس لەتیفی بە دانانی بارمتە
01:27 - 20/6/2022
هانا: ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، "کیومەرس لەتیفی" بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراوە.
کیومەرس لەتیفی رێکەوتی ٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش ماوەیە بۆ بەندیخانەی سنە گوازرابۆوە.
ناوبراو بۆ جارێکی تر لە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە بەندیخانەوە گوازرابۆوە بۆ ناوەندی هەواڵی ئیتلاعاتی سنە و دوای مانگێک دیسان لەوێوە رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرابۆوە.
01:30 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.