هەواڵ

سنە؛ دەستبەسەر کردنی چالاکێکی پیشەیی

01:32 - 22/6/2022

سنە؛ دەستبەسەر کردنی چالاکێکی پیشەیی

هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی ژوئەنی ۲۰۲۲، ئارام ئیبراهیمی، چالاکی پیشەیی مامۆستایانی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ بڕیارێکی قەزایی ئەم چالاکە پیشەییەیان گرتوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی هەم هەواڵە،لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلێ کە خراوتە پاڵ ئەمشارۆمەندە زانیاریەک لە بەر دەستا نیە، بەڵام ڕۆژی ڕابردوو ئارام ئیبراهیمی لە ئنیستاگرام ڕو بە ڕێکخراوی چاوەدێری دەروونناسی ڕاوێژکاری پارێزگای سنە، سەبارەت بە ئاسەوارە ڕوخێنەرەکانی گرتووخانەکان ئاگاداری دا  و نووسی " بە گوێرەی ئەرک و بەرپرسایەتی و فەلسەفەی بوونی وەها ڕێکخراوێ، لە بەیاننامەیەکدا ئاسەوارە ڕوخێنەرەکانی هەڵسوکەوتی توندی ناوەندە ئەمنیێەکان لەگەڵ چالاکە پیشەییەکان(چوونە ناو ماڵ) لە سەر تەندرووستی دەروونی منداڵانو توند و تیژی و بەرهەم هێنانەوەی توندوتیژی لە کۆمەڵگا ئاشکرا کرد و خوازیاری ئەوە بوو لە ڕوانگەی عیلمیەوە ئاگاداری پێویست بە ناوەندە پەیوەندی دارەکانو کۆمەڵگا ڕابگەیەنن.