هەواڵ

سەوڵاوا: دوو شارۆمەند دەستبەسەر کران 

01:29 - 20/6/2022

سەوڵاوا: دوو شارۆمەند دەستبەسەر کران 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "فەردین ئەدوایی" و "ئەکڕەم ئەدوایی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سلێن" لە ناوچەی لە ناوچەی سەوڵاوا، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانە کراون. 


جێگای وەبیرهێنانەوەیە، دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێران سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بۆ "فەردین ئەدوایی" و هەروەها پێنج ساڵ بەندکران بۆ "ئەکڕەم ئەدوایی" بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری یەکێک لە حزبەکانی کوردستان" بڕیبۆوە. 

شایانی باسە، ئەم شارۆمەندانە رێکەوتی ٢٣ و ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان رەوانە کرابوون. دوای نزیکەی دوو مانگ بەندکران لە رێکەوتی ٢٦ رەشەمەی ١٣٩٩دا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەیان ئازاد کرابوون. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە، فەردین ئەدوایی و ئەکڕەم ئەدوایی دوێنێ یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گواستراونەوە. 

01:33 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.