هەواڵ

شەهریار نادری چالاکی پیشەیی مامۆستایان دەستبەسەرکرا

01:29 - 23/6/2022

شەهریار نادری چالاکی پیشەیی مامۆستایان دەستبەسەرکرا

هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲۳ی ژوئەنی۲۰۲۲) "شەهریار نادری" چالاکی پیشەیی مامۆستایان و مامۆستای فیزیکی قوتابخانەکانی کرماشان کە خەڵکی شاری پاوەیە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ هێزە ئەمنییەکان بە هیچ بڕیارێکی قەزایی ئەم مامۆستایانە گرتوە.
شایانی باسە کە ئەم چالاکە پیشەییە لە ساڵی ۱۳۹٥ بە بڕیاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆکرماشان دور خرابوەوە. تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنوشوێنی ڕاگرتنو تۆمەتگەلێ کە خراوەتە پاڵ شەهریار نادری بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕون نیە.