هەواڵ
ئازادکرانی ژمارەیەک لە مامۆستایانی کورد
09:52 - 18/6/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، لە رۆژانی هەینی و شەممەدا واتە ٢٧ و ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٧ و ١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، چاردە کەس لە مامۆستایانی بەندکراو لە شارەکانی سەقز و مەریوان ئازاد کراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، دە کەس لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی سەقز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کراون.
ناوی ئەم مامۆستایانە بەم جۆرەیە: "عەزیز مەرزی، کەیوان محەممەدی، تاهیر قادرزادە، محەممەد فەتاحی، ئەنوەر فەرەجزادە، قادر یەسرابی، لوقمان ئەڵڵامرادی، خالید شێخی، حەسەن محەممەدی و سەید سەلاح حسێنی".
شایانی باسە ئەم مامۆستایانە رۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان واتە رۆژێک بەر لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوون.
هەروەها رۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ چوار کەس لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون. ناوی ئەم مامۆستایانە بەم جۆرەیە: "ئارام محەممەدی، تەحسین مستەفایی، سەیوان سولەیمانی و ئارام قادری".
شایانی باسە ئەم مامۆستایانە رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ لە کاتی خۆپیشاندانی هێمنانەی مامۆستایاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوون و رۆژێک دواتر واتە رۆژی هەینی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
09:55 - 18/6/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- مەریوان ؛ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- مەحکوم بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە زیندان سزای نەخدی و ٧٤ قامچی
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسود