هەواڵ

ئازارو ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی تەمەن ۱٥ساڵ

04:18 - 22/6/2022

ئازارو ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی تەمەن ۱٥ساڵ

هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ۱ی پوشپەڕی۱٤۰۱ (۲۲ی ژوئەنی ۲۰۲۲) ،کۆڵبەرێکی تەمەن ۱٥ساڵ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەوە درایە بەر ئازار و ئەشکەنجە.

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "سوهەیب قەیتولی" تەمەن ۱٥ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو لە بەرزایەکانی سنووری کەلەبەردی نەوسوود لە لایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە بە قۆناغی کڵاشینکۆف ئەشکەنجە دراوە و لە ئاکام دا دەموچاوی شین بوەتەوە و لوتی شکاوە و چاوی بریندار بوە. 
شایانی باسە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە کەلوپەلی سوهەیب قەیتولی وەک موبایل  دەستی بە سەردا گیراوە.