هەواڵ

بانە؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

07:51 - 24/6/2022

بانە؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی پوشپەڕی ۱٤۰١(٢٤ی ژوئەنی ۲۰۲۲) کۆڵبەرێکی کوردبە ناوی "کەیوان ئەمانی" خەڵکی ئاوایی حاجی مەمانی سەقز لە لایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی ساچمەیی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ناوبراو لە سنووری سەرتەزێن ی بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەوە بە بێ ئاگادار کروونەوەی پێش وەخت درایە بەرگولەو بوە هۆی بریندار بوونی چاو و شانی، 
شایانی باسە بۆ چارەسەری پزیشکی ئەم کۆڵبەرە کوردە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە گوازراوەتەوە و تا ئێستا بارو دۆخی تەندرووستی ناوبراو بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕوون نیە.

07:52 - 24/6/2022 نوێ کراوەتەوە.