هەواڵ

بانە: هێزەکانی حکومەت کۆڵبەرێکیان بریندار کرد 

05:18 - 20/6/2022

بانە: هێزەکانی حکومەت کۆڵبەرێکیان بریندار کرد 

هانا: رۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت ئیسلامی ئیران بریندار بوو. 


ناوی ئەم کۆڵبەرە "کیانووش لوتفی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بانە راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوە کەوتووەتە بەر تەقە و دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەت و لە ئاکامدا پێکراوە و بریندار بووە. 
شایانی باسە، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری برینەکانی رەوانەی ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکانی بانە کراوە. 
 

05:30 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.