هەواڵ

برینداربوونی ۳ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و بانە

02:55 - 5/8/2021

برینداربوونی ۳ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و بانە

هانا: بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری "کەندە سوور"ی ناوچەی بانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بریندار بوو و هەروەها ۲ کۆڵبەری تر لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت هەر بەم شێوەیە بریندار بوون.

 

ڕۆژی دووشەممە ۱۱ی گەلاوێژی ۱٤۰۰- (۲ی  ئاگۆست ٢٠٢١) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاروانێکی کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی "ناسر خورشیدی" برینداربوو.

هەروەها ڕۆژی سێ شەممە ۱۲ی گەلاوێژی  ۱٤۰۰- (٣ی ئاگۆست ٢٠٢١)  دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "هەژار ساڵحی" و "عەلی ساڵحی" لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت برینداربوون. 

کۆڵبەری دیاردەیەکی مەترسیدارە بەڵام خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ناوچە سنوورییەکان لەبەر بێکاری و هەژاری روویان کردووەتە ئەم کارە. دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتی وڵات ئەرکی سەر شانی حکومەتی هەر وڵات و کۆمەڵگایەکە بەڵام لە کوردستان بە هۆی هەڵاواردن و سیاسەتی جیاوازی دانانی بە ئەنقەست و بەردەوامی حکومەت لە باری ئابوورییەوە بۆ سەر خەڵکی کورد، بووەتە مایەی پەرەسەندنی بێکاری، نەداری و هەژاری لەم کۆمەڵگایەدا. 
نەڕەخساندنی هەلی کار لەلایەن حکومەتەوە دەبێتە هۆی بێکاری و هەژاری لە کۆمەڵگادا و لەولاشەوە تەقەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرانی یاساوە لە شارۆمەندانی بێکار و هەژار کە بەدوای بژیوی ژیانەوەن یا گرتن و ئەشکەنجە کردنیان، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (کە وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە و حکومەت بەرپرسە بۆ رەچاوکردن و بەڕێوەبردنی)، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە لەلایەن حکومەتەوە. 
 


زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:

بابەتی پەیوەندیدار
کۆڵبەرانکوژران و بریندار بوونی ١٦ کۆڵبەر لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١داکوژران و بریندار کردنی ١٩ کۆڵبەر لە مانگی ژولای ٢٠٢١دا بە دەستی هێزەکانی حکومەتی ئێرانکوشتن و بریندار کردنی ١٧ کۆڵبەر لە مانگی مەی ٢٠٢١دا بە دەستی هێزەکانی حکومەتی ئێرانرەحمان کەریمپوور، کۆڵبەر، بانە، کوردستان، مافی مرۆڤسەعدوون ئەحمەدی، یاسر، کۆڵبەر، کوشتاری کۆلبەران، مافی مرۆڤ، کورد، بانە، کوردستانواحید بیرانی، کۆڵبەری، گیانلەدەستدانی کۆڵبەر، مافی مرۆڤ، کورد، سەردەشت، کوردستانناسری خورشیدی، هەژار ساڵحی، عەلی ساڵحی،برینداربوونی ۳ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و بانەئاماری قوربانیانی کۆڵبەر لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢١دا ، ١٠٩ کۆڵبەر بوونە قوربانی، کورد، کوردستانکوژرانی بریندار بوونی ٢٢ کۆڵبەر لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢١دا، کوشتاری کۆڵبەران، مافی مرۆڤ، کورد، کوردستان