هەواڵ

دیواندەرە؛ درێژ کردنەوەی ماوەی دەستبەسەر بوونی مامۆستایانی بەند کراو

11:36 - 22/6/2022

دیواندەرە؛ درێژ کردنەوەی ماوەی دەستبەسەر بوونی مامۆستایانی بەند کراو

هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ۱ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲۲ی ژوئەنی ۲۰۲۲) ماوەی دەستبەسەر بوونی " ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەد زادە" لە لایەن لقی دووی لێپرسینەوەی دیواندەرە بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ درێژ کرایەوە.

ئەم چوار مامۆستا لە ڕێکەوتی ۲٥ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  بەرانبەر ئیدارەی پەروەردەو فێرکاری شاری دیواندەرە دەستبەسەر کرابوون.