هەواڵ
دیواندەرە: مامۆستایەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
05:26 - 20/6/2022
هانا: رۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، مامۆستا و چالاکێکی پیشەیی بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ناوی ئەم مامۆستایە "عوسمان رەزایی" خەڵکی دیواندەرە راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، عوسمان رەزایی ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی دیواندەرە، رۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە وێڕای چوار مامۆستا و چالاکی پیشەیی تر لە بەر دەرکی ئیدارەی فێرکردن و پەروەردەی دیواندەرە دەستبەسەر کرابوو. ناوی ئەم چوار مامۆستایەی تر بریتین لە: "هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی، ئومید شامحەممەدی و کاوە محەممەدزادە".
05:36 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەحکوم بوونی ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فواد قەدیمی بە چل مانگ زیندان و سزای نەخدی
- ئازاد کرانی دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە
- دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە دیواندەرە
- دەستبەسەر کرانی لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دیواندەرە ؛ سێ شارۆمەندی کوردی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران