هەواڵ

دەستبەسەرکرانی ٢٩ مامۆستای کورد 

01:23 - 16/6/2022

دەستبەسەرکرانی ٢٩ مامۆستای کورد 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە درێژەی شەپۆلی سەرکوتی ناڕەزایەتی مامۆستایاندا هەشت مامۆستای دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەقز و مەریوان دەستبەسەر کراون. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، "ئاوات رەزەوی، زاهید مرادی، ئامانج ئەمینی، و حسێن محەممەدی" چوار کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سەقز و زێوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنییەکان دوێنێ ٢٥ی جۆزەردان "زاهید مرادی"یان دەستبەسەر کردبوو. 

هەر لەم پێوەندییەدا و لە مەریوانیش سێ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان لقی مەریوان بە ناوەکانی "تەحسین مستەفایی، ئارام قادری و سەیوان سولەیمانی" ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان دەستبەسەر کراون. 

بەم پێیە بە پێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا واتە سێ شەوورۆژ، لانیکەم ٢٩ کەس لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی لە کوردستان لەلایەن ناوەند و هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.