هەواڵ

سنە؛ دەستبەسەر کردنی چالاکێکی پیشەیی مامۆستایان

01:08 - 22/6/2022

سنە؛ دەستبەسەر کردنی چالاکێکی پیشەیی مامۆستایان

ڕۆژی چوارشەممە ۱ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲۲ی ژوئەنی ۲۰۲۲) ، سادق کەنعانی، چالاکی پیشەیی مامۆستایانی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ هێزە ئەمنیەکان بە بێ هیچ بڕیارێکی قەزایی دەستیان داوەتە گەڕانی ماڵەکەیو دەستیان بەسەر موبایلی ئەم چالاکە پیشەیەدا گرتوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گرتن و تۆمەتگەلێ کە خراوتە پاڵ سادق کەنعانی زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.