هەواڵ
سەوڵاوا: دوو شارۆمەند دەستبەسەر کران
04:29 - 20/6/2022
هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "فەردین ئەدوایی" و "ئەکڕەم ئەدوایی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سلێن" لە ناوچەی لە ناوچەی سەوڵاوا، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانە کراون.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێران سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بۆ "فەردین ئەدوایی" و هەروەها پێنج ساڵ بەندکران بۆ "ئەکڕەم ئەدوایی" بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری یەکێک لە حزبەکانی کوردستان" بڕیبۆوە.
شایانی باسە، ئەم شارۆمەندانە رێکەوتی ٢٣ و ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان رەوانە کرابوون. دوای نزیکەی دوو مانگ بەندکران لە رێکەوتی ٢٦ رەشەمەی ١٣٩٩دا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەیان ئازاد کرابوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە، فەردین ئەدوایی و ئەکڕەم ئەدوایی دوێنێ یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گواستراونەوە.
04:33 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا
- مەریوان ؛ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- مەحکوم بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە زیندان سزای نەخدی و ٧٤ قامچی
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسود