هەواڵ
ماکۆ: ئازادکرانی سێ کەس بە دانانی بارمتە
08:51 - 16/6/2022
هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد حاجیزادە تەمەن ٢٦ ساڵ، یوسف فەرجام تەمەن ١٨ ساڵ و رەمەزان فەرجام تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دێم قشڵاخ" لە ناوچەی ماکۆ، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندە و پەڕاوەکەیان بە شیوەی کاتی ئازاد کراون.
شایانی باسە ئەم سێ شارۆمەندە رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە و ئازاری زۆر درابوون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری گرتنی ئەم سێ شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن
- گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە
- ورمێ ؛ دامودەزگا ئەمنیەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراو دەکەن