هەواڵ

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی شارۆمەنێک

11:29 - 22/6/2022

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی شارۆمەنێک

هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ۱ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲۲ی ژوئەنی ۲۰۲۲)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت ئابجامە" خێزاندار خاوەنی یەک منداڵ و خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ هێزە ئەمنییەکان بە بێ بڕیاریی قەزایی  بۆ ماڵی ئەم شارۆمەندە هێرشیان بردوەو دەستیان کردوە بە گەڕانی ماڵەکەیو دەستیان بەسەر موبایلەکەیشی گرتوە.
 بە گوێرەی ئەم سەر چاوە ئاگادارە، هێزە ئەمنیەکان ڕەحمەت ئابجامەیان لە کاتی ڕۆیشتن بۆ سەر ئیشەکەی لە مەیدانی ئیستقلالی ئەو شارە گرتوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کردنو شۆێنی ڕاگرتنو تۆمەتگەلێ کە خراوەتە پاڵ ناوبراو زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.