هەواڵ

راپۆرتێک لە ناڕەزایەتی مامۆستایان و دەستبەسەرکرانی ٤٤ مامۆستای کورد  

07:52 - 17/6/2022

راپۆرتێک لە ناڕەزایەتی مامۆستایان و دەستبەسەرکرانی ٤٤ مامۆستای کورد  

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، لە شارەکانی ئێران مامۆستایان بۆ ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکرانی یەکدەستکردنەوە و یەکسانسازی، پلەبەندی و هەروەها بۆ ناڕەزایەتی بە بەندکرانی نایاسایی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی و سیناریۆسازی و پەروەندەسازی "سەدا و سیما"، خۆپیشاندانێکی سەراسەریان بەڕێوەبرد. سەرەڕای گرتن و هەڕەشە لە دەیان مامۆستا، بەڵام خۆپیشاندانەکان لە سەراسەری ئێران بەڕێوەچوو. 


لە کوردستانیش وێڕای سەراسەری ئێران، لە شارەکانی کرماشان، ئیسلامابادی رۆژاوا (شاە ئاباد)، هەرسین، ئیلام، ئابدانان، سنە، بۆکان، سەقز، بیجار، دیواندەرە، کامێران، مەریوان و سەردەشت کۆڕ و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان بە دروشمی هاوبەشی: "مامۆستای بەندکراو ئازاد دەبێ بکرێ" و خوێندنەوەی راگەیاندن و کۆمەڵێک داواکاریی پیشەیی بەڕێوەچوون. 

لە رۆژی خۆپیشاندانەکەدا واتە پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، شارەکانی کوردستانی لەلایەن حکومەتەوە هێزی چەکداریان تێڕژابوو و میلیتاریزە کرابوون و بە گشتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لەگەڵ هێرشی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان و سەرکوت و توندوتیرژی بەرەوڕوو بوونەوە. بە جۆرێک کە لە مەریوان هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەت "عادڵ محەممەدپوور" مامۆستای خانەنشین و تەمەن ٦١ ساڵ و هەروەها مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵیان کردە ئامانجی داپەڵۆسین و ئازار و لێدان. 

لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی ئەم ناڕەزایەتییانە بەپێی ئەو زانیاری و ئامارانەی بۆ "هانا" هاتوون، لانیکەم ٤٤ مامۆستا و چالاکی پیشەیی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر یا داوا کراون کە لە خوارەوە ناوی بەشێکیان تۆمار دەکەین. 

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – سەقز و زێوێ: 
مەرزییە تەڵایی 
خالید عەبدوڵڵاهی 
محەممەد فەتاحی 
تاهیر قادرزادە 
سولەیمان عەبدی 
عەزیز مەرزی 
ئەحمەد قادری 
کەیوان محەممەدی 
حسێن محەممەدی 
لوقمان ئەڵڵامرادی 
خالید شێخی 
سەلاحەدین حسێنی 
قادر یەسرابی 
ئامانج ئەمینی 
زاهید مرادی 
ئەنوەر فەرەج زادە 
ئیسماعیل ریحانی 
حیسام خاکپوور 
حەسەن رەحیمیان 
تاهیر حامیدی (ئەمڕۆ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەن گوازراوەتەوە). 
ئارات رەزەوی (بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە) 
سەلاح سورخ 

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان: (٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١) 
تەحسین مەستەفایی 
سەیوان سولەیمانی 
ئارام محەممەدی 
ئارام قادری 
هەروەها هەر لەو رۆژەدا پێنج کەسی تر لە چالاکانی پیشەیی بە ناوەکانی "خالید مینبەری، ناسیح مرادی، ساڵح حەبیبی، ئیسماعیل ئەمینی و بەختیار ئەحمەدی" بانگ کراونە ئیدارەی ئیتلاعات و هەڕەشەیان لێ کراوە نابێ لە خۆپیشاندانەکان بەشداری بکەن. 

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە: ریکەوتی دەستبەسەرکران ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ 
هیوا قوڕەیشی 
کاوە محەممەدزادە 
ئومید شامحەممەدی 
عوسمان رەزایی 
پەرویز ئەحسەنی 

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – سنە: (٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١) 
محەممەد رەزا مرادی 
سەلاح حاجی میرزایی 
بێهزاد قەوامی 

پێنج چالاکی پیشەیی دیکەش بە ناوەکانی "فاتح ئەسەدی، رەزا ئەلیاسی، جەبار پاکزاد، سادق کەنعانی و مرێم ئەحمەدی" داوا کراونە ئیتلاعاتی سنە و هەڕەشەیان لێ کردبوون نابێ لە خۆپیشاندانەکان بەشداری بکەن. 

08:10 - 17/6/2022 نوێ کراوەتەوە.