هەواڵ

نەوسوود: دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون 

11:18 - 30/5/2022

نەوسوود: دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون 

هانا: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٣٠ی مەی ٢٠٢٢)، دوو کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بە خەستی بریندار بوون. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەم کۆڵبەرانە "عومەر یەعقوبی" خەڵکی "کڵاش باخان" و "جەلال" خەڵکی ئاوایی "کڵاش" لە ناوچەی جوانڕۆ راگەیەندراوە. 

شایانی باسە هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە بێ ئاگادار کردنەوە و دەنگدانی پێشوەخت تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و لە پشتێن بەرەو سەریان کردوونە نیشانە و پێکاویانن. 

لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە ئەم دوو شارۆمەندە کوردە ئێستا لە بنکە تەندروستییەکان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان. 

11:24 - 30/5/2022 نوێ کراوەتەوە.