هەواڵ
ورمێ: ئازاد کرانی چالاکێکی مەدەنی بە شێوەی کاتی
12:55 - 15/6/2022
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی جۆزەردانی ۱٤۰۱ی - (۱٥ی ژوئەن ۲۰۲٢)، "ئیرشاک ڕەئوف گۆنبەدی" تەمەن ٤٥ ساڵ و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاوایی "گۆنبەد" سەر بە ناوچەی "سۆماوبرادۆست"ی ورمێ بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندە و پەڕاوەکەی، لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ ئازاد کراوە.
ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ڕێکەوتی ۲٤ی جۆزەردان لە ورمێ بە بێ هیچ بڕیارێکی قەزایی دەستبەسەر کرابوو. جێگای ئاماژەیە ئیرشاک رەئوف گونبەدی ئەندازیاری ئاوەدانکاری و خوێندکاری کارناسی مێژویی زانستگای تەورێزە.
تا کاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گرتن و تۆمەتگەڵێک کە خراوەتە پاڵ "ئیرشاک ڕەئوف گۆنبەدی" هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەڵام سەر چاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە ناوبراو بە هۆی داکۆکی لە ناسنامەی نیشتیمانی خۆی لە کاردانەوە بە گۆڕینی ناوی تاڤگەی "سوورە دووکەڵ" لە لایەن بانگی کەشناسی ورمێ وە، دەستبەسەر کراوە.
01:04 - 15/6/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئازاد کرانی دانا لنج ئابادی بە دانانی بارمتە
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن
- گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە
- دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی ئەسعەد محەممەدی بۆ زیندان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی