هەواڵ
ورمێ: بەندکراوێکی سیاسی کورد لە سێدارە درا
11:17 - 20/6/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ئەمڕۆ دووشەممە ۳٠ی جۆزەردانی ۱٤٠۱ـ(۲٠ی ژوئەنی ۲٠۲۲)، بەندکراوی سیاسی کورد "فیرووز مووسالوو" لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دراوە.
پێشتر دادگای "ئینقلاب"ی ورمێ سزای سێدارەی بە تۆمەتی "محاڕبە" و ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان، بەسەر ناوبراودا سەپاندبوو و لە بەندیخانە پێیان راگەیاندبوو.
فیرووز مووسالوو خەڵکی گوندی "قتور" لە ناوچەی خۆی سەر بە پارێزگای ورمێیە. ناوبراو رێکەوتی ۲٠ی پووشپەڕی ۱۳۹۸ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە رەوانەی ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ کرابوو.
ئەم شارۆمەندە کوردە رێکەوتی ۱۱ی بەفرانباری ۱۳۹۸ لە گرتووخانەی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابۆوە.
فیرووز مووسالوو رێکەوتی ۳۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۹ لە بەندیخانەی ورمێ بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ئەو شارە گواسترایەوە و رێکەوتی ۷ پووشپەڕی ۱۳۹۹ لە گرتووخانەی ئەمنییەوە دیسان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرابۆوە.
11:26 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئیلام
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ