هەواڵ

ورمێ: دۆزینەوەی تەرمی سێیەم کۆڵبەری بێسەروشوێن 

05:28 - 20/6/2022

ورمێ: دۆزینەوەی تەرمی سێیەم کۆڵبەری بێسەروشوێن 

هانا: ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، تەرمی سێیەم کۆڵبەری بێسەروشوێنی ناوچەی مەرگەوەڕ بە ناوی "ئەسعەد سەیدانی فەر" پاش ١٦٠ رۆژ دۆزراوەتەوە و تەرمەکەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیەوە بۆ "شەمزینان" گوازراوەتەوە. 


جێگای وەبیرهێنانەوەیە، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەسعەد سەیدانی فەر" کوڕی رەحیم و خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، "بێهلوول سەیدانی فەر" کوڕی کەریم و خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و "بارزان مەیهەنی" کوڕی شەوکەت کە هەرسێکیان خەڵکی گوندی "باوان" لە ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ بوون لە دوانیوەڕۆی رۆژی ٢٣ی بەفرانباری پارەکەوە (١٤٠٠) لە بەفر و باڕنی کوێستانی "بنار"دا ون و بێسەروشوێن بوون. 

رۆژی شەممە ٢٧ی گوڵان تەرمی "بارزان مەیهەنی" و رۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان تەرمی "بێهلوول سەیدانی فەر" دۆزرانەوە و لە زێدی خۆیان و ئاوایی "باوان"ی ناوچەی مەرگەری ورمی بە خاک ئەسپەردە کران. 


 

11:13 - 20/6/2022 نوێ کراوەتەوە.