هەواڵ

گواستنەوەی خالید قوربانی بۆ بەندیخانەی کامیاران

04:25 - 22/6/2022

گواستنەوەی خالید قوربانی بۆ بەندیخانەی کامیاران

بە پێی ڕاپۆرتێ کە لە لایەن هاوکارانی هانا بە دەستمان گەیشتوە؛ ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی جۆزەردان ۱٤۰۱(۲۰ی ژوئەنی۲۰۲۲)، شارۆمەندێک بە ناوی "خالید قوربانی"، تەمەن ۲٦ساڵ کوڕی یوسف خەڵکی ئاوایی "تەروەرێز"ی "کامیاران" لە بەندیخانەی "سنە"وە بۆ بەندیخانەی "کامیاران" گوازراوەتەوە.

هەر وا کە هانا بۆ یەکەم جار دەستبەسەر کردنی خالیدقوربانی میدیایی کردۆ ناوبراو لە ڕێکەوتی ۱۱ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە براوە و دوای لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە. جێی وەبیر هێنانەوەیە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونیا لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش بوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گرتنو تۆمەتگەلێک کە خراوەتە پاڵ خالید قوربانی هیچ زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.