هەواڵ

گواستنەوەی سۆعدا خدیرزادە دوای یەک ڕۆژ تێپەڕ بوون لە عەمەلیاتی منداڵ بوون

07:54 - 24/6/2022

گواستنەوەی سۆعدا خدیرزادە دوای یەک ڕۆژ تێپەڕ بوون لە عەمەلیاتی منداڵ بوون

هانا؛ ڕۆژی هەینی ۳ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲٤ی ژوئەنی ۲۰۲۲) سوعدا خدیرزاە، بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی پیرانشار کە ڕۆژی دوشەممە ۳۰ی جۆزەردان، کە منداڵەکەی لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی ورمێ لە دایک بوو دوای یەک ڕۆژ تێپەڕ بوون لە عەمەلیاتی منداڵ بوونەکەی، ڕۆژی سێشەممە ۳۱ جۆزەردان بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە.

وێڕای بارودۆخی دژواری دووگیانی سوعدا خدیرزادە کە دەستەی پزیشکیش ئەماژەیان پێ کردبوو  و بەردەوامی داخوازی ئازادکردنی کاتی. فەرمانگەی قەزایی مەهاباد بە توندی دژیایەتی ئازاد کردنی کاتی ناوبراو ی کردوە و داوای بارمتەی قورسی کردوە کە بنەماڵەکەی توانای دابین کردنیان نەبوە.
 جێی وەبیر هێنانەوەیە کە ئەم شارۆمەندە لە ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەزبەر ی ۱٤۰۰ لە لایەن هێزەکانی ئەمنیی سپاوە دەستبەسەرو بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێ لە گرتووخانەکانی ئەمنیی ئیتلاعاتی سپاە لە ورمێ گوازرابوەوە و لە ئاکام دا ڕێکەوتی ۱۷ی  خەزەڵوەر ی هەمان ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرابوەوە.
ئەم شارۆمەندە لە ماوەی دەستبەسەر بوونی دا لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر بێبەش بوە.