هەواڵ

هەوڵی ترۆری مستەفا هیجری و رۆستەم جیهانگیری پووچەڵ کرایەوە 

03:41 - 4/6/2022

هەوڵی ترۆری مستەفا هیجری و رۆستەم جیهانگیری پووچەڵ کرایەوە 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە لە تلویزیۆنی ئێران ئەنترناشناڵ بڵاوبۆتەوە، هەوڵی سپای پاسدارانی ئێران بۆ ترۆری "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و "رۆستەم جیهانگیری" لە ئەندامانی رێبەری ئەو حزبە پووچەڵ کراوەتەوە. 


لەم راپۆرتەدا هاتووە، کەسێک بە ناوی "لوقمان رەسووڵی" لەلایەن یەکەی تایبەتی ٨٤٠ی سەر بە سپای قودس لە رێگای پێوەندیی بنەماڵەوە لە هەوڵی ترۆری رێبەرانی حزبی دێموکراتدا بووە کە بە هۆی ئاگاداربوون و گەیشتنی زانیاری پێشوەخت ئەم هەوڵە ترۆریستییە پووچەڵ کراوەتەوە. 

شایانی باسە حکومەتی ئیسلامی ئێران بەردام هەوڵی داوە لە رێگای سپای قودس و دیپلۆماتەکانی هەوڵی داوە چالاکانی سیاسی ترۆر بکا یا بییانڕفێنێ و کۆنتڕۆل و پێوشوێنگرتنی چالاکانی سیاسی بۆ ترۆر و ڕفاندنیاندا بەشێکە لە سیاسەت و کاری بەردەوامی ئەو حکومەتە. سەدان چالاکی سیاسی لە ئێران و کوردستان و دەرەوەی وڵات بوونە قوربانی سیاسەتی ترۆری حکومەتی ئیسلامی ئیران و دوایین کردەوەی ترۆریستیی ئەو حکومەتە لە کوردستانی عێڕاق بوو کە "مووسا باباخانی" و "بێهرووز رەحێمی" ترۆر کران. 
 

03:50 - 4/6/2022 نوێ کراوەتەوە.